کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ئێران لە جیاتی بانک پارەکانیان لە نێو دۆشەکەکانیان هەڵ دەگرن

12:06 - 14 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: بە هۆی بێمتمانەیی خەڵکی ئێران بە بانکەکان، خەڵک پارەکانی خۆیان لە ژێر دۆشەکەکاندا و لە سندووقەکانی خۆیاندا دەشارنەوە.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن، کە شارۆمەندانی ئێران لە نێوان ١٠ تا ٢٥ میلیارد دۆلار پارەی بیانییان لە ژێر دۆشەکەکانیاندا و لە نێو سندووقەکانی خۆیاندا هەڵ دەگرن.

ئەم کارە، بۆ بانکی ناوەندیی ئێران کێشەی ساز کردووە، چونکە ئەم بانکە زۆرتر پێویستی بە دراوی بیانی هەیە نەک سامانی خەڵکی ئێران.

ئەم بێباوەڕییەی خەڵکی ئێران، تەنیا لە هەمبەر بانکەکاندا نییە، بەڵکوو خەڵکی ئێران متمانەیان بە بەرپرسانی ڕێژیمیش نییە و لێیان وەزاڵە هاتوون و دەزانن کە کۆمەڵێک چەتە و گەندەڵکار دەسەڵاتی وڵاتیان لە دەستدایە.