![](/content/upload/1/news/49201_w920.jpg)
سەدان کەس لە خەڵکی گوندەکانی ئەحواز، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ، دژی سیاسەتەکانی بەنداوسازی بێسەروبەرە کە بووەتە هۆی وشکبوونی ڕووبار و تاڵاوەکان، مردنی مەڕوماڵات و نەمانی کشتوکاڵ، لەبەردم بینای پارێزگاریی لە ئەحواز کۆ بوونەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، چەندین ڤیدیۆ لە کۆبوونەوەی خەڵک لەبەردەم بینای پارێزگاریی خوزستان لە ئەحواز بڵاو بووەتەوە کە بەنیسبەت داخستنی دەریچەی بەنداوەکان و پچڕانی بەئەنقەستی ئاوی ڕووبارەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
لە پارێزگای خوزستان هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و پچڕانی بەرق و ئاو خەڵک دۆخێکی زۆر دژوار تێدەپەڕینن کە ناڕەزایەتی زۆری لێ کەوتووەتەوە.