کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی پارلمانی کانادا داوایان کردووە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بخرێتە لیستی تێرۆرەوە

17:36 - 11 خەزەڵوەر 2720

سێناتۆر "لیندا فرۆم" لە لاپەڕەی توێتێری خۆیدا نووسیویەتی، هاووڵاتییانی کانادایی لەلایەن دەستوپێوەندەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە بە جیدی هەڕەشەیان لێدەکرێت و کاتی هاتووە وڵاتی کانادا سپای پاسداران بخاتە لیستەی ڕەشی خۆیەوە.

هەرلەو پێوەندییەدا سێناتۆر "مایکل مووستن"  لە لاپەڕەی توێتەڕی خۆیدا ڕوو لە  وڵاتەکەی پرسیاری ئەوەیک ردووە  کە تاکەی دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بین سپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕەشەوە پێویستە ئەم بابەتە به جیددی وەربگیرێت.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەندامانی پارلمانی کانادا دژی ڕێژیمی ئێران و سپای پاسداران هەڵوێستی توند دەگرن، پێشتریش لە ساڵی  ١٣٦٧ی هەتاوی  کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ئێرانی وەک جینایەتێک بەدژی مرۆڤایەتی ناوبردووە کانادا یەکەم وڵات بووە کە ئەو جینایەتەی ڕێژیمی ئێرانی مەحکووم و خوازیاری سزادانی تاوانباران بووە.

 ئەم داوایە لەلایەن هەموو ئەندامانی پارلمان و حیزبەکان ئامادە و لە پارلمانی ئەو وڵاتەوە پەسەند کرابوو.