کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دابڕگەنەکردنی تووشبووانی کۆرۆنا هەڕەشە لە ژیانی خەڵک دەکات

12:34 - 13 جۆزەردان 2720

لە کوردستان تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دابڕگە ڕاناگیرێن و ئەمەش هەڕەشەیر بۆ سەر ژیانی خەڵکی ئاوایی ''حاجی لەک'' سەر بە چۆمی مەجیدخانی بۆکان.

سێ کەسی خەڵکی ئاوایی ''حاجی لەک'' سەر بە چۆمی مەجیدخانی بۆکان کە لە کوشتارگای مریشکی ''سیمین باڵ''ـی میاندواو کاریان کردووە تووشی کۆرۆنا بوونە.

ئەو سێ کەسە لە دوای کارەکەیان گەڕاونەتەوە بۆ ئاوایی ''حاجی لەک'' و ئازادانە بێ ڕەچاوکردنی هیچ ڕێنوێنیی تەندروستییەک دەسووڕێنەوە و ئەمەش نیگەرانی خەڵکی ئەو ئاواییەی لێکەوتووەتەوە.

بە وتەی خەڵکی ئەو ئاواییە پێ دەچێت کە بنەماڵەی ئەو سێ کەسەش تووشی کۆرۆنا بووبن بەڵام نە خۆیان و نە ناوەندیی تەندروستی ڕێژیم لەو گوندە گرینگی بەو مەسەلەیە نادەن.

خەڵکی ئاوایی ''حاجی لەک'' چەندین جار سەردانی ناوەندی تەندروستیان لەو ئاواییە کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت یا لە دابڕگەدا بیانهێڵنەوە یا دەبێت بە خەڵکی ڕابگەیەنن کە ئەو سێ کەسە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان بەڵام ئەو ناوەندە وتوویانە کە نابێت ناوی ئەو کەسانە ڕابگەیەندرێت.