هەناردەی ٦٠ هەتا ٩٠ لەسەدی ئێران بۆ وڵاتانی ئافریقایی بازاڕی ئێرانی لە ٥٢٠ میلیارد دۆلار بێبەش کردووە.
لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ڕێژیمی ئێران نزیک بە ١٦٢ میلیۆن دۆلار هەناردەکردنی بۆ ٤٢ وڵاتی گەورە و بچوکی ئافریقایی هەبووە کە ئەم ڕێژەیە لە ٧ مانگی سەرەتای ساڵی ٩٨دا ٤٠٠ میلیۆن دۆلار بووە.
لەمساڵدا هەناردەکردنی ڕێژیمی ئێران بۆ دەرەوە دابەزینی ٦٩ لەسەدیی هەبووە و لە ٤٢ وڵاتی ئافریقایی لە ساڵی ٢٠١٩دا کە زیاتر لە ٥٢٠ میلیارد دۆلار هاوردەیان هەبووە پشکی ڕێژیمی ئێران بۆ هەناردەکردن تەنیا ١٣٪ بووە.