کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخرانی کارگەی سیمانی دێهلوڕان و بێکاریی ٧٠ کرێکاری دیکە

11:00 - 20 رێبەندان 2719

بەڕێوەبەری گشتیی کارگەی سیمانی شاری دێهلوڕان لە وتووێژێکدا باسی لە داخرانی ئەو کارگەیە کرد کە بووە بەهۆی بێکاربوونی ٧٠ کرێکاری دیکە لەو شارە.

بە وتەی بەڕێوەبەری کارگەی سیمانی دێهلوڕان، داخرانی ئەو کارگەیەی بۆ قەرزاربوونی ٥٠٠ ملیۆن تمەنیی خاوەنکار بە کرێکارەکانی گەڕاندەوە.

داخرانی ئەو کارگەیە بووە بەهۆی بێکاربوونی ٧٠ کرێکاری دیکە، هەر چەند پێشتریش لە ساڵی ٩٥، ٤٠ کرێکاری دیکەی ئەو کارگەیە لەسەر کارەکەیان دەرکرابوون.

بەڕێوەبەری گشتیی کارگەی سیمانی دێهلوڕان وتوویەتی، پارە و مەزایای کرێکاران دەبێ لەلایەن ئیدارەی کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتییەوە بدرێت.

ئەو کارەگەیە ماوەی نزیک بە ٢٠ ساڵە دامەزراوە و پاش ١٥ ساڵ دەستی بەکار کردووە و هەنووکە بەهۆی قەرزابوونی خاوەنکارەکەیەوە داخراوە.