کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخوازی بۆ خوێندنی ڕشتەی پزیشکی لە ئێران نیگەرانیی لێ کەوتووەتەوە

17:47 - 6 خەزەڵوەر 2721

''محەممەد ڕەئیس زادە'' بەرپرسی ڕێکخراوی نیزامی پزیشکی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەر لە دانیشتنی ناساندنی بەرپرسەکانی ئەو ڕێکخراوە بەنیسبەت ئاوڕدانەوە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو لە بوارەکانی پزیشکی و پێویستی بە پزیشکانی دەرەکی و ناردنی نەخۆشەکان بۆ دەرەوی وڵات هۆشداریی دا و نیگەرانیی دەربڕی.

ناوبراو وتوویەتی: ''بەداخەوە کەسانێک لە ئێران بۆ پسپۆڕانەترین بابەتی ئەو وڵاتە بڕیار دەدەن کە هیچ پسپۆڕییەک و پێشینەیەکی کارییان تێدا نییە و بەرهەمەکەی گەڵاڵەی تێچووبەر و بێ ئاکامی وەکوو تەبی سونەتی بووە.

دابەزینی بەرچاوی ویستی گەنجەکان بۆ خوێندنی باڵا لە ڕشتەکانی پزیشکی لە حاڵێکدا زەق بووەتەوە کە پێشتر ڕشتەی پزیشکی یەکێک لە ڕشتە دڵخوازەکان دەهاتە ئەژمار، بەڵام لە ئێستادا بەنیسبەت بێ مەیلیی گەنجەکان بەو ڕشتەیە و خوێندنی لەلایەن کەسانێک کە لە ڕێگای سەهمییە و ڕانتەوە پزیشکی دەخوێنن هۆشداری دەدرێت و نیگەرانییەکان بەنیسبەت هەڵەی پزیشکی بەرز بووەتەوە.

لە کونکوری ١٤٠٠ لەنێوان یەک ملیۆن و ٨٢ هەزار خوازیار کە دەیانتوانی ڕشتەی خوێندنی خۆیان هەڵبژێرن، تەنیا ٥٣٢ هەزار کەس ڕشتەی خوێندنی خۆیان هەڵبژاردووە لە حاڵێکدا لە ئەمساڵدا هەموو داواکارانی کونکور دەیانتوانی بڕۆنە زانکۆ.