کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئیران

18:27 - 28 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتێرز، بەرپرسێکی زۆرینەی دێمۆکرات لە سێنای ئەمریکا رۆژی چوارشەممە گوتی: ئەو تەحریمانە لە پێناو گوشاری زێدەتر بۆسەر رێژیمی ئێران و هەروەها تەحریمی ئابووری، بانکی و نەوتی لە خۆ دەگرێت.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، تەحریمە نوێیەکان بانکە بیانییەکانی دەرەوەی ئێران کەلە مامەڵە نەوتییەکانی رێژیمی ئێران رۆڵ دەگێڕن و هەروەها کەشتییەکانی هەڵگری نەوتی رێژیمی ئێران، دەکاتە ئامانج.
کاتێک کە سەرکۆماری ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەبردنی گەمارۆکان لە دژی رێژیمی ئێران رەزامەندیی خۆی دەربڕی سیستمی دارایی و پیشەی نەوتی رێژیمی ئێران تووشی کێشە و ئاریشەگەلێکی جۆراوجۆر لەمەڕ بە فرۆش گەیاندنی بەرهەماکانی بووەوە.
زەخت و گوشاری نوێی سێنای ئەمریکا لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە بڕیارە لە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩١ی هەتاوی، خولی دووهەمی دانیشتنی رێژیمی ئێران و شەش دەسەڵاتی زلهێزی جیهان لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئەو رێژیمە، لە بەغداد بەڕێوە بچێت.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران