کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادستانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان وتوویەتی ساردخانەکان دەفرایەتییان نەماوە و پڕ بوونه لە تەرم

12:50 - 20 پووشپەڕ 2721

بە بڵاوبوونەوەی خێرای جۆری نوێی پەتای کۆرۆنا لە ئێران، بارودۆخی پارێزگای سیستان و بەلووچستان زۆر نالەبارە و کەمیی نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکان قەیرانی لەو پارێزگایەدا خوڵقاندووە بە شێوەیەک ئاماری گیانلەدەستداوەکانی زۆره، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم بەردەوام ئەو ئامارانە ڕەت دەکاتەوە.

"مەهدی شەمسابادی"، دادستانی سیستان و بەلووچستان لە پێوەندی بە بارودۆخی قەیراناویی ئەو پارێزگایە وتوویەتی: "ساردخانەکان پڕ بوونه لە تەرم، ئەوە ڕاستییەکە کە ناتوانین نکۆڵی لێ بکەین".

ناوبراو ڕەخنەی لە وتەکانی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی گرتووە و باسی لەوە کردووە کە بۆ ڕاستیی قەیرانەکە کەسانی باوڕپێکراو بنێرنە نێو خەڵک و نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە.

بە وتەی "شەمسابادی"، ٦٠ لەسەدی تووشبووان بە کۆرۆنا لە "سیستان و بەلووچستان"، تەمەنیان لەنێوان ٣٠ هەتا ٦٠ ساڵە.