کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادستانیی نۆروێژ ئێرانییەکی بە تاوانی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران تاوانبار کرد

10:53 - 8 رەزبەر 2721

ڕۆژی چوراشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر "فرێدریک ڕانکە" دادستانی "نۆڕوێژ" مامۆستایەکی زانکۆی "ئێرانی ـ ئاڵمانـ"ـی بەهۆکاری پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا تاوانبار کردووە.

ئەو مامۆستایە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ هەتا ٢٠١٩ ، ٤ مامۆستای لێکۆڵێنەری ڕێژیمی ئێرانی لە زانکۆی تکنیکیی "ترۆندهایم" کە هەندێک زانیاریان لەبەردەستدا هەبووە بانگهێشت کردووە کە ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو زانیاریانە بۆ بەرنامەی ناوەکی ڕێژیمی ئێران بە کەڵک بێن.

"ڕانکە" وتوویەتی: "ئەو مامۆستایەی زانکۆ بە پێشێڵکردنی "گەمارۆکانی ئامریکا، یاساکانی چاوەدێری هەناردەکردن و یاساکانی نۆروێژ" تاوانبار کراوە و جەختی کردووەتەوە لە ئەگەری پشتڕاستکرانەوەی ئەو تاوانانە بە ١٠ ساڵی زیندان مەحکووم دەکرێت.

ئاژانسی ئەمنییەتی میللیی "نۆروێژ" وتوویەتی ئەو مامۆستایەی زانکۆ گومانی ئەوەی لەسەرە بە شێوەی نایاسایی زانیاری لە ڕێگای سیستمی کامپیوتێری بەو کەسانە دابێت.