کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگای بێلژیک دیپلۆماتێکی ڕێژیمی ئێرانی بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرد

10:25 - 17 رێبەندان 2720

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی "ئەسەدوڵـڵا ئەسەدی" بە تاوانی ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

دادگای بێلژیک بەپێی ئەو بەڵگە و زانیارییانەی لەبەردەستیدا بووە، "ئەسەدوڵـڵا ئەسەدی"، بە داڕشتنی گەڵاڵەی تێرۆر بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم لە هاوینی ساڵی ٩٧دا بە تاوانی داڕشتنی پلان بۆ هێرشکردنە سەر کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوەی"موجاهدینی خەلق"، لە وڵاتی ئاڵمان دەسبەسەر و ڕادەستی وڵاتی بێلژیک کرابووەوە .

بەپێی بەڵگەکانی دەزگای ئەمنییەتی وڵاتی بێلژیک ئەسەدی کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانە کە وەک دەبیری سێهەمی باڵوێزخانە لە شاری ڤییەن سەرقاڵی کاری کردووە.

"گیدۆ ئاشتاین بێرگ" کارناسی کاروباری سیاسیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەو بارەوە وتوویەتی ئەو کارە تێرۆریستییە بڕیار بووە لە کاتی سەدرانی ڕووحانی بۆ ئۆتریش ئەنجام بدرێت کەوابوو بەشێک لە دەزگا سیخوڕییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو کارەدا دەستیان هەبووە.

هەروەها دادگای بێلژیک "نەسیمە نەعامی" بە ١٨ ساڵ زیندان "مێهرداد عارفانی" بە ١٧ ساڵ و "ئەمیر سەعدوونی" بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.