دادگای تاوانەکانی بەحرەین ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ بانکی "ئەلموستەقبەل" و دوو بانکی "سادرات" و "میللی" سەر بە ڕێژیمی ئێرانی جەریمە کرد.
ئەم دادگایە لە بڕیارێکدا دوو بانکی "سادرات" و "میللی" سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بەهۆی "سپیکردنەوەی پاره" و "پشتیوانیی ماڵی لە تێرۆریزم" تاوانبار کرد.
"محەممەد جەماڵ سوڵتان" سەردۆزگەری گشتیی بەحرەین، ڕایگەیاندووە: "دادگای باڵای ئەو وڵاتە سێ کەس لە بەرپرسانی بانکی "ئەلموستەقبەل" و دوو بانکی ئێرانیی بە ١٤ ملیۆن دینار کە دەکاتە ٥٠٠ هەزار دۆلار، جەریمە کردووە.
هاوکات ئەم دادگایە دوو کەس لە کارمەندانی بانکی "ئەلموستەقبەلـ"ـی بە پێنج ساڵ زیندان و دانی یەک ملیۆن دینار جەریمە کرد.
بانکی "ئەلموستەقبەلـ"ـی بەحرەین ساڵی ٨٣ بۆ دەسبەکاربوونی کەڵکی لە سەرمایەی بانکی "سادرات"، "میللی" و ناوەندیی "بەحرەین" وەرگرتبوو.
"خالید بن ئەحمەد" وەزیری ئەو کاتی دەرەوەی بەحرەین ساڵی ٩٧ی هەتاوی باسی لەوە کردبوو کە بانکی "ئەلموستەقبەل" پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان دەکات.
ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوە، "محەممەد جەماڵ سوڵتان"، سەردۆزگەری گشتیی وڵاتی بەحرەین، ڕایگەیاندبوو، دادگای باڵای ئەو وڵاتە ٣ بەرپرسی بانکی "ئەلموستەقبەل" و ٣ بانکی ئێرانیی بە تۆمەتی "سپیکردنەوەی پارە" سزا داوە.