کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگای "لاهە" بەدواداچوو بۆ تاوانبارانی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ دەکات

10:30 - 25 خەزەڵوەر 2720

کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕایانگەیاندووە لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا دادگایەکی خەڵکی بۆ پێڕاگەیشتن بە ڕووداوەکانی خەزەڵوەری ٩٨ پێک دێنێت.

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵوەگەڕی خۆپیشاندانە خۆێناوییەکەی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ هەروەها سێ ڕێکخراوەی داکۆکیی لە مافی مرۆڤ کۆمەڵێک لە مافناسانی نێونەتەوەیی پێکەوە کار لەسەر سکاڵای بەشداران و بنەماڵەی ئەو خۆپیشاندەرانەوە دەکەن.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە بە دەیان بنەماڵە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە لە دادگا شایەتی دەدەن.

خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی خوێناویترین خۆپیشاندان لە مێژووی دەسەڵاتداریەتی ڕێژیمی ئێراندا بە ئەژمار دێت.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوایان لە ڕێژیمی ئێران کردبوو کە ئاماری ڕاست و درووست لەو پێوەندییەدا بدەن بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ ئامارێکی دروستیان بەو ڕێکخراوانە نەداوە.