کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگایەکی ئامریکا ڕێژیمی ئێرانی به ١.٤ میلیارد دۆلار جەریمە کرد

10:51 - 15 رەزبەر 2720

دادوەرێکی ئامریکایی لە ئەیالەتی فلۆریدا ڕێژیمی ئێرانی بە ١.٤ میلیارد دۆلار وەکوو جەریمەی نەختی بە بنەماڵەی "ڕابرت لوینسۆن" مەحکووم کردووە.

دادوەر "تیمووتی کێلی" لە حوکمێکدا ڕایگەیاندووە کە دەبێ ڕێژیمی ئێران ١٠٧ ملیۆن دۆلار بە بنەماڵەی لوینسۆن بدات و ١.٣ میلیارد دۆلاریش وەک سزای بارمتەگرتن بە ئامریکا بدات.

"ڕابرت لوینسۆن" کارمەندی پێشووی FBA بووە کە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆیشتووەتە ئێران و لە دوورگەی کیش ڕفێندرا.

ناوبراو وەک مەئموورێکی تایبەت لێکۆڵینەوەی لە سپیکردنەوەی پارە و فرۆشتنی نەوتی ئێراندا کردووە.

ڕێژیمی ئێران لەو کەسانە وەک بارمتە کەڵکی وەرگرتووە هەتا ئیمتیاز لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وەربگرێت.