
٢٥ هەزار هێکتار لە داربەڕووی دارستانەکانی زاگرۆس بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیدار تووشی نەخۆشیی "پەپوولەی سپیی گەڵاخۆر" بوونە، بە جۆرێک کە لە هەر دە دار، هەشت دار لە حاڵی وشکبوون و لەنێوچووندان.
نەخۆشیی ئەو دارانە لە ناوچەکانی ساردسێریی پارێزگا، وەک "دێنا و بۆیرئەحمەد" گەیشتووەتە ٣٥ هەزار هێکتار.
لە کۆی پانتایی ملیۆنێک و ٥٥٥ هەزار هێکتاری پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، ملیۆنێک و ٣٩٥ هەزار هێکتاری دارستان و لەوەڕگەیە و دارستانەکانی بە زۆرترین ڕێژە تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە.
وشکەساڵی، جۆری سەمپاشی، نەخۆشیی لەڕادەبەدرەی مەزرا و باخەکان بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ دۆخی ئەو دارستانانە بەرەو خراپی بڕوات و لە ئەگەری ئەوەیکە ئەو نەخۆشییە چارەسەر نەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێکی زۆر لەو دارستانانە لەنێو دەچن.