کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە لەنێو دەبرێن

18:16 - 15 رەشەمه 2719

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی دەستوپێوەندیەکانی خۆیەوە هەوڵی لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان دەدات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە "ماڵپەڕی کوردستان میدیا" بە پشتیوانیی سپای تێرۆریستی پاسداران، دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم لە گوندەکانی "نێ، گوێزە کوێرە، سەردۆش، کەڵکه جان، نژمار و سەرنژمار، یەنگیجە، بەرده‌ڕەش و کاڵ " و گوندەکانی دیکە هەوڵ دەدەن دەست بەسەر دارستان و لێڕەوارەکاندا بگرن.

ئەم بەکرێگیراوانە زەوی و زاری خەڵکیان بۆ کاری تایبەتی خۆیان و بە مەبەستێکی تر بەکاری دێنن و بە شێوەی سیستماتیک هەوڵی لەنێوبردنی دارستانەکان دەدەن.

بە وتەی خەڵکی ئەم ناوچەیە، ڕاستەوخۆ بە فەرمانی سپای تروریستی پاسداران هەوڵی لەنێوبردنی ژینگەی ئەم ناوچانە دراوە.

ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بە شێوەی پلان بۆ داڕێژراو و سیستماتیک  لە هەموو کوردستاندا، لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی لەنێوبردنی ژینگە و سروشتی کوردستان دەدات.