
ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان دارستانی گوندەکانی "خێرئاباد و نشکاش" لە دوو شوێنی جیاجیا لەلایەن کەسانی دژە ژینگە و سەر بە ڕێژیمەوە ئاگریان تێبەردرا.
بە دوای ئاگاداربوونەوەی هاووڵاتییان لەو ئاگرکەوتنەوە، ئەندامانی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، لاوانی ژینگەپارێزی ناوچە و خەڵکی دڵسۆزی ئەو دوو گوندە و دەوروبەری، لە هەڵمەتێکدا ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
لەو ئاگرکەوتنەوەدا بەشێک لە دارستانەکانی ئەو گوندانە خەساریان بەر کەوتووە.