کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی داڵاهۆ بە دەستی مۆرەکانی سپای پاسداران لەنێو دەبردرێن

13:29 - 29 بانەمەڕ 2720

لە درێژەی کاوڵکارییەکان و تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە ئەمجارە سپای پاسدران لە ڕێگای مۆرەکانییەوە هێرشی کردووەتەوە سەر دارستانەکانی ناوچەی داڵاهۆ لە کرماشان.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیم ئێران دەستیان کردووە بە لەنێوبردنی دارستانەکانی '' "مێرگەسار و کانی زەرد"، "ملەی داروێز و تەخت" لە ناوچەی داڵاهۆ" و بەشێکی زۆریان لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە لەنێوبردووە.

هەروەها بە ئاگرتێبەردانی دەشت و زەویە کشتوکالییەکانی ناوچەی '' تەنگەی بەردەڵی'' لە ناوچەی داڵاهۆ زیانیکی قەرەبوو نەکراو بە زەوییە کشتوکالێیەکانی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

هەروەها لە ناوچە کوێستانییەکانی شاری بانە، ئیدارەی جەهادی کشاوەرزیی ڕێژیم بەبێ هیچ مۆڵەتێک دەستیان بە تێکدانی ئەو ناوچەیە کردووە.

پێشتریش ئەنجومەنی ژینگەپارێزی بانە، باسی لە بڕینی لانیکەم ٣٠٠ دار لە یەکێک لە ناوچەکانی ئەو شارە کردبوو.

ئەم ئاگرکەوتنەوانە لە ڕێگای دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە چەند مەبەستی سەرەکی وەک "لەنێوبردنی ژینگە و دارستانەکانی زاگرۆس، کاولکردنی لێڕەوارەکان و سەرچاوە سروشتییەکان و هەروەها بە مەبەستی سیاسیـ"ـش لە کاتە هەستیارەکاندا بۆ "بەلاڕێدا بردنی زەینی خەڵک لە ڕووداوەکان" ئەنجام دەدرێت.