کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی سەلاس باوەجانی ئاگریان لێ کەوتووەتەوە

12:22 - 7 جۆزەردان 2721

ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکان و لێڕەوارەکانی "سەلاس باوەجانی" لە بەرزاییەکانی "دری" لە نێوان گوندەکانی "کێسەڵە" لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانەوە دەستی پێ کردووە.

ئەو ئاگر کەوتنەوەیە هەتا ئێستا درێژەی هەیە و  بەرە و گوندی "گوڕیشە" دەڕوات.

خەڵکی ناوچەکه لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردان لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادە بوونە و داوایان لە خەڵکی "سەلاس"" کردووە یارمەتیدەری ئاگر کوژاندنەوەکە بن.

هاووڵاتییان ڕایانگەیاندووە؛ هەتا ئێستا ڕێژیم هیچ هاوکارییەکی لە هەمبەر کوژاندنەوەی ئاگری ئەو دارستانانە نەداوە.