کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی ملەیەنێ لە حاڵی سووتاندان

18:12 - 22 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: دارستانەکانی ناوچەی چلەی گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا دەسووتن.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان لە شاری گێڵان، سەر بە پارێزگای کرماشان، ئاگر دارستانەکانی شاخی ملەیەنێ لە ناوچەی چلەی گرتووەتە بەر و لێرەوار و دارەکانی ئەو شاخە لە حاڵی سووتاندان و ئاگرەکە خەریکە بەربڵاوتر دەبێت.

هێشتا هۆکاری ئاگرگرتنی ئەو دارستانانە دیار نییە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەکە و بەپێی وتەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت ئاگرکوژێنەوە هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ناوچەیە و ئاگر هەروا پەرە دەستێنێت.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئاگر دارستانەکانی زاگرۆس دەگرێتە بەر و ڕێکخراوەکانی ڕێژیم، وەکوو جەنگەڵبانی و پاراستنی ژینگە و ئاگرکوژێنەوە لەوپەڕی کەمتەرخەمی، درنگ دەچنە شوێنی ئاگرەکە، هەتا ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە دارستانەکان دەسووتێن.