کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی مەریوان ئاگریان لێ کەوتەوە

18:23 - 10 پووشپەڕ 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ چەند شوێن لە دارستانەکانی "مەریوان" لێ کەوتووەتەوە و شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە بە ئەنقەست لەلایەن پایگاکانی ڕێژیمی ئێران جێگیر لە شاخەکانی مەریوان بە فیشەکی گڕدەڕ و خۆمپارە ئاگریان لەو دارستانانە بەرداوە.

ئاگرکەوتنەوەکە لە ٥ شوێن دەستی پێ کردووە و ئەو شوێنانەی ئاگریان لێ کەوتوەتەوە بریتین لە: "دارستانەکانی گوندی ڕەشەدێ، دۆڵەبێ، کۆڵیت حاجی عەبدوڵڵا، دەرەوەران، ئاسناوا و دارستانەکانی پشت قەبرستانی مەریوان".

لەو ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر لە ٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی مەریوان لە ئاگردا سووتاون.