کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی مەهاباد لەلایەن کەسانی هەڵپەرستەوە دەبڕدرێن

12:35 - 16 خاکەلێوه 2720

ژمارەیەک لە کەسانی هەلپەرست و سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد داری دارستانەکانی ئەو دەڤەرە بۆ فرۆشتن دەبڕن.

دانیشتوانی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دژی ئەو کەسانە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەڵام ئەو کەسانە چونکە لەلایەن ڕێژیمەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، ناڕەزایەتیی خەڵک بێ وڵام ماوەتەوە.

ئەو چەند کەسە کەداری دارستانەکان دەبڕن و بۆ فرۆشتن ڕەوانەی شارە غەیرە کوردنشینەکانی دەکەن سەرجەمیان خەڵکی "قەرەشڵاخ"ـن.

کەسانی هەلپەرست و دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران، بە مەبەستی کاولکاری، داری دارستانەکانی کوردستان دەبڕن و بۆ فرۆشتن ڕەوانەی شارەکانی دیکەی ئێرانی دەکەن.

سووتاندنی دارستانەکان، بڕینی دار و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانی شارەکانی ئێراندا، بڕینی دار بۆ خەڵووز، لەنێوبردنی دارستان بۆ دروستکردنی باخ و...، لەو چالاکییەن کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە کوردستاندا پەرەی سەندووە و خەڵک ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران بە تاوانباری سەرەکی دەزانن.