کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی گوندی "شاسوار" ئاگریان لێکەوتووەتەوە

13:00 - 30 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی دارستانەکانی نێوان گوندەکانی "شاسوار و گەوێڵە" بە هۆکارێکی نادیار ئاگریان لێکەوتووتەوە.

دوای ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لەلایەن ئەنجوومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان و بە یارمەتیی خەڵکی ئەو گوندانە کۆنترۆڵ کراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا دارستانەکانی مەریوان لە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕ لە دوو بەشی "دێ کۆنی دەرەوەران" و نێوان گوندەکانی "ماسیەر و دەرەپەمان" ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕ لەنێوان گوندەکانی "بەیلە و لەنجاوا" بە هۆکاری نادیار ئاگریان لێکەوتووەتەوە.