کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەکانی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە داگیر دەکرێن

12:14 - 7 جۆزەردان 2720

سامانە سروشتییەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە شێوەی سیستماتێک و بە مەبەستی وەک دروستکردنی ڕێگاوبانەکان تێک دەدرێت.

لە شاری "ئابدانان" سەر بە پارێزگای ئیلام ڕێژیمی ئیسلامی ئێران کەسانێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە هاوکاریی بنکە و ناوەندە پێوەندیدارەکانی سەر بە ڕێژیم دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو شارە داگیر دەکەن و بە مەبەستی دیکە کەڵکیان لێوەر دەگرن.

کەسانی هەلپەرست و سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پێدەشتەکانی کێوی "دینار" و "کەلاتی مورمووری" دەستیان بە تێکدان و بڕینی دارستانەکانی شاری ئابداندان کردووە.

بڕینی دارستانەکانی ئەو شارە و کێڵانەوەی لێڕەوارەکان دەبێتەوە هۆی شۆرانەوەی خۆڵ و لەناوچوونی خاکی پڕ پیتی لەوڕەگەکان.

ئەو کەسانەی سەر بە ڕێژیمی ئێران دوای بڕینی دارستانەکان خانووبەرە  دروست دەکەن.