کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داری پیادەڕۆکانی شاری مەریوان بە ئامانجی سوودی تاکەکەسی دەبڕدرێن

18:20 - 23 خەرمانان 2721

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاوی کردووەتەوە کە ماوەیەکە دارەکانی نێو شاری مەریوان لە چەندین شوێنی جیاجیادا بە چەندین هۆکاری دیار ەشک دەکرێن و دواتر دەبڕدرێن.

ئەو ئەنجومەنە ژینگە پارێزییە باسی لەوە کردووە ژمارەیەکی زۆر لەم دارانە بەهۆی ئەوەیکە دووکانەکان باشتر بکەونە بەرچاو وشک دەکرێن و پاشان دەبڕدرێن.

بەپێی زانیاریەکان لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە شاری مەریوان لە ''مەیدانی دووازدە سوارە، شەبڕەنگ، چوارڕێیانی سەرەکیی بەرەوژوور، مەیدانی موعەلیم" و چەندین شوێنێکی زیاتر لە ٢٠ داری بەتەمەن وشک کراون و بڕاون.

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان وتوویەتی: ''ئەم فەرمانە سەرپێچییە لە چەمکی مەدەنییەت و قوڕغکردن و ڕفاندنی سوودی گشتی بۆ گیرفان و سومعەی تاکەکەسی کە هێندێک کەس لە پێناو بەڕژەوەندیی تاکەکەسی بە بێ سەرەنجدان بە ڕێزی گشتی و حورمەتدانان بۆ ژینگە ئەو کاوڵکارییە دەکەن".

ئەو ئەنجومەنە باسی لەوە کردووە دەیان جار ئەو بابەتەیان بە ڕاگەیاندن کراوە بەڵام لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیم و ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە هیچ هەوڵێک بۆ ڕاگرتنی دیاردە ناشیرینە ئەنجام نەدراوە.