شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمە بەشێک لە کەسانی هەلپەرەست و سەر بە ڕێژیم بۆ دووهەمین جار لە گردی "دنخە" دارەسروشتییەکانی تەنیشت ڕووباری گادەریان بڕيوە.
گردی "دنخە" پێشتر ئاوەدانی بووە و دوای هاتنە سەرکاری ڕێژیم بەهۆی ئەوەیکە خزمەتگوزاری بۆ نەکراوە چۆڵ کراوە.
بەهۆی ئەوەیکە چۆمی گادەر بە تەنیشت گردی "دنخە"دا تێپەڕ دەبێت دیمەنێکی جوان و سروشتی بەو شوێنە بەخشیوە و خەڵک بۆ سەیران ڕوو لەو شوێنە دەکەن .
هەروەها دنخە شوێنێکی مێژووییە و مێژینەکەی بۆ سەدەی چوارەم و هەزارەی یەکەم دەگەڕێتەوە. گردی دنخە لەو بوارەش پارێزراو نییە و بەردەوام کەسانی سەر بە ڕێژیم بۆ دۆزینەوەی ئاسەوارە مێژووییەکان ئەو شوێنە هەڵدەکەنن.