کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارەکانی ناوچەی "شامات'' و ''شاروێران'' بە هاوکاریی جاشەکان دەبڕدرێن

17:55 - 3 پووشپەڕ 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا'' کەسێکی بە ڕەگەز "تورک" بە هاوکاری چەند خۆفرۆشێک بە ماشێنێکی جۆری "پێژۆ" بە ژینگەی ناوچەی ''شامات" و "شاروێران" فێر بووە و دارەکانی ئەو ناوچەیە دەبڕێت.

ئەو جاشانە ڕێگایان بۆ ئەو کەسە خۆش کردووە کە لە گوندی "بەفرەوان" و دەرووبەری دارەکان دەبڕن.

دانیشتوانی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دژی ئەو کەسانە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەڵام ئەو کەسانە چونکە لەلایەن ڕێژیمەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، ناڕەزایەتیی خەڵک بێ وڵام ماوەتەوە.

ئەو چەند کەسە کە داری دارستانەکان دەبڕن و بۆ فرۆشتن ڕەوانەی شارە غەیرە کوردنشینەکانی دەکەن سەرجەمیان خەڵکی "قەرەشڵاخـ"ـن.

کەسانی هەلپەرست و دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران، بە مەبەستی کاولکاری، داری دارستانەکانی کوردستان دەبڕن و بۆ فرۆشتن ڕەوانەی شارەکانی دیکەی ئێرانی دەکەن.

سووتاندنی دارستانەکان، بڕینی دار و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانی شارەکانی ئێراندا، بڕینی دار بۆ خەڵووز، لەنێوبردنی دارستان بۆ دروستکردنی باخ و...، لەو چالاکییەن کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە کوردستاندا پەرەی سەندووە و خەڵک ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران بە تاوانباری سەرەکی دەزانن.