کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دامەزرانی تیشک تیڤی پیرۆز بێت

13:30 - 3 جۆزەردان 2721

بەبۆنەی ساڵڕۆژی کرانەوەی تیشک تیڤی گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو خەڵكی به شەرەفی کوردستان، هەموو کادر و پێشمەرگەکانی حیزب، بنەماڵەکانی نێو شۆڕش، ئەندامانی حیزبی دێموکرات، پێشمەرگەکانی شار، هەروەها هەموو پێرسۆنێل و کارمەندانی تیشک تیڤی دەکەین.

تیشک تیڤی، وەک تێلڤیزیۆنێکی نەتەوەیی شانازی بەوە دەکات کە سەرچاوەی ڕاستییەکانە و جێگای باوەڕی خەڵکی کوردستانە.

ئەم تێلڤیزیۆنە بە هاوکاری و هەوڵی هەموو خەڵکی کوردستان کاری ڕۆژانەی خۆی بەڕێوە دەبات و شوێن پەنجەی خەڵک لە کارەکانی تیشک تی ڤیدا دیارە.

ئێمە داواکارین وەک هەمیشە بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی تیشک یارمەتیدەرمان بن. چونکە تیشک بە ئاوێنەی ڕاستییەکان ناسراوە.

ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەم تێلڤیزیۆنە لە هەموو خەڵکی کوردستان بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی پیرۆز بێت.