کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دامەزراوەی زاگرۆس چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوە برد

12:49 - 17 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: لقی دیواندەرەی دامەزراوەی زاگرۆس، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە بردووە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەز، لقی دیواندەرەی دامەزراوەی زاگرۆس، لە درێژەی چالاکییەکانیدا و بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان، دەوروبەری شاری دیواندەرەیان خاوێن کردووەتەوە.

لەم چالاکییەدا کە ژمارەیەکی زۆری لە ئەندامان و فێرخوازانی ئەم دامەزراوەیە بەشدار بوون، چەندین شوێنی دەوروبەری دیواندەرەیان خاوێن کردووەتەوە، کە خۆشحاڵی و ڕەزامەندیی خەڵکی ئەو ناوچانەی لێ کەوتووەتەوە.

دامەزراوەی زاگرۆس، کە دامەزراوەیەکی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتییە، لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا لقی هەیە و بە شێوەیەکی خۆبەخشانە وانەی کوردی دەڵێنەوە و چالاکی ژینگەپارێزی و فەرهەنگی بەڕێوە دەبەن.