کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دامەزرێنەری یەکەمین ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

12:13 - 28 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕ، کاک ''ڕەحیم بەدەوی'' پێشەنگی بواری ژینگەپارێزی و دامەزرێنەری یەکەمین ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی لە شاری بۆکان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ''ڕەحیم'' ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی بە دامەزراندنی یەکەمین ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی چالاکی خۆی لەو بوارەدا دەست پێکرد.

ناوبراو لە بوارەکانی پارێزگاری لە ژینگە، دارچەقاندن، خاوێنکردنەوەی ژینگە، بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری بۆ ئەو بوارە هەنگاوێکی گەورە و گرینگی هەڵهێنایەوە و ناوی وەک باوکی ژینگەپارێزی تۆمار کرا.

کاک ''ڕەحیم'' چ ئەو کاتەی مامۆستای قوتابخانە بوو چ ئەو کاتەی وەک پارێزەرێکی ژینگە خزمەتی دەکرد توانی کۆمەڵێک قوتابی باش و بە ئەزموون پەروەردە بکات و خزمەتێکی گەورە بە کوردستان و نیشتمانەکەی بکات.

هەروەها ناوبراو یارمەتیدەرێکی دڵسۆزی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بووە.

تەرمی کاک ''ڕەحیم'' لە زێدی خۆی بە خاک ئەسپێردرا.