کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"دامەنە" نێونەتەوەییەکانی ماڵپەڕی هەواڵدەریی "فارس" داخران

10:28 - 5 رێبەندان 2719

"دامەنە" نێونەتەوەییەکانی ماڵپەڕی هەواڵدەریی "فارس" کە نزیک لە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە، بە فەرمانی وەزارەتی دارایی ئامریکا داخران.

لە هەنووکەدا ماڵپەڕی "فارس" بە دامەنەکانی "NET" و "COM" لەبەر دەستدا نییە و تەنیا دامەنەی نێوخۆیی ئەم هەواڵدەرییە (IR) لەبەر دەستدایە.

"فارس" لەمبارەوە وتوویەتی، لەلایەن خزمەتگوزاریی نێونەتەوەیی ئەم دامەنەوە ئیمەیلێکمان پێگەیشتووە کە دامەنە نێونەتەوەییەکانمان بە فەرمانی وەزارەتی دارایی ئامریکا داخراوە.

هەواڵدەریی "فارس"، لە ساڵی ٨٢ی هەتاوییەوە چالاکی دەکات و ماڵپەڕێکی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانە.