کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانانی خاڵەکانی پشکنین لەلایەن ڕێژیمەوە بەردەوامە

12:06 - 23 سەرماوەز 2720

پاش کوشتنی بەرپرسێکی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێران، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر خەڵکی شارەکانی کوردستان و خاڵی پشکنین لەسەر ڕێگایان دادەنێن.

هاووڵاتییەک بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم و بەتایبەت سپای تێرۆریستی پاسداران، لەنێوان ڕێگاوبانەکانی سنە و مەریواندا خاڵی پشکنینیان داناوە.

ئەو هاووڵاتییە هەروەها ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ڕێژیم ماشینەکانی خەڵک ڕادەگرن و خۆیان و ماشینەکانیان و تەنانەت مۆبایلەکانیشیان دەپشکنن.

لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین شاری کوردستان هێزەکانی ڕێژیم بەم چەشنە سەرڕێگایان لە خەڵک گرتووە و لە هیچ هەوڵێک بۆ ئازاردان و چاوترساندنی خەڵک دەست ناپارێزن.

هێزەکانی ڕێژیم تاوانی بێدەسەڵاتیی خۆیان دەخەنە ئەستۆی خەڵک و بە ئەمنییەتی کردنەوەی دۆخی شارەکان خەڵک چاوترسێن دەکەن.