![](/weney-mallperr/10009.jpg)
کوردستان میدیا: شارەوانیی ئورمیە لە بڕیارنامەیەکدا لەبارەی بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی کوردی، هوشداریی داوەتە کوردەکانی ئەو شارە و پێی راگەیاندوون کە دەبێ زمانی ئازەری بکار بهێنن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شارەوانی لە بڕیارنامەیەکدا رایگەیاندووە کەلە داهاتوودا تابلۆی تێکڕای ئەو گەڕەک و کۆڵانانە کە بە زمانی کوردی نووسراون، بۆسەر زمانی ئازەری دەگۆڕدرین.
لەم چەند ساڵەی رابردوودا گۆڕینی ناوە کوردییەکان و بۆسەر زمانەکانی دیکەی وەکوو ئازەری و فارسی لە شاری ئورمیە کاری بۆ کراوە و لەم دوایییانەشدا پاش هاتنە سەرکاری رۆحانی بە شێوەیەکی تۆکمەتر و لە چوارچێوەی بڕیار بەخشنامەدا لەلایەن رێژیمەوە هەوڵی بۆ دراوە.
گۆڕینی ناوی گەڕەک و ئەو شوێنانەی کە کوردیان تێدا نیشتەجێیە ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان و چالاکانی کوردی لێ کەوتووەتەوە.
رێژیم لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە هەتا ئێستا بە هەموو شێوازێک لە چواچێوەی سیاسەتە شەڕانگێزانەکانیدا لە هەوڵی دروستکردنی شەڕ و ناکۆکی لە نێوان دوو نەتەوەی کورد و ئازەری لە پارێزگای ئورمیەدا بووە و کەلە سەرەتاکانی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران بەهۆی دەست و پێوەندییەکانییەوە توانیی لە چەندین شوێن شەڕ و ئاژاوە لە نێوان دوو نەتەوەی کورد و ئازەریدا دروست بکات.
رێژیم لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هەتا ئێستا لە گۆڕینی ناوی شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتییەکان لە زمانی کوردییەوە بۆسەر زمانەکانی دیکە تێکۆشاوە، بەڵام ئەو ناوانە تەنیا لەسەر کاغەز و لە کارە ئیدارییەکانی خۆیاندا بووە و خەڵکی کوردستان هیچکات ئەو ناوانەی بە فەرمی نەناسیوە و هەر بە ناوە ئەسڵییەکان کاریان کردووە.
پێشتر لەم پێوەندییەدا چەندین راپۆرت لە \'\'کوردستان میدیا\'\' بڵاو کراوەتەوە.