کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانانی پەیکەری "محەممەد ئەوراز" لە نەغەدە کێشەی لێکەوتەوە

12:22 - 1 بانەمەڕ 2720

شورای شاری نەغەدە بە دانانی پەیکەری "محەممەد ئەوراز" لە شەقامی باڵەخچی، تەنیشت مزگەوتی حاجی "عەبدوڵڵا کەماڵی"، ناڕەزایەتییان دەربڕیوه و کێشەیەکی جیددیی لێکەوتووەتەوە.

بەهۆی دانانی ئەو پەیکەرەیە، "خەلیل حەبیبی"، بەخشداری ناوەندیی نەغەدە، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

شورای شاری نەغەدە دەیهەوێت بە جێگای پەیکەری "محەممەد ئەوراز" پەیکەری ئاخوند "غوڵامڕەزا حەسەنی" دابنێن.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانیش بە هەڵخڕاندنی هەستی خەڵک دەیانهەوێت شەڕ لە نێوان ئازەری و کوردەکاندا دروست بکەن.

"محەممەد ئەوراز"، ساڵی ١٣٤٨ی ھەتاوی لە نەغەدە لەدایک بوو. ناوبراو دووهەمین کەس لە ئاستی ئێران و یەکەمین کەس لە ئاستی کوردستاندا بووە کە بەسەر چیای ئێوێرێستدا سەر کەوتووە.

"ئەوراز" ساڵی ٨٢ی هەتاوی لە چیای گاشربرۆمی پاکستان تووشی ڕووداو بوو و دوای ٢٠ ڕۆژ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.