کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانانەوەی بۆمب لە پاریس لە تارانەوە پلانی بۆ داڕێژرابوو

11:27 - 7 سەرماوەز 2720

دادگاییکردنی "ئەسەدوڵڵا ئەسەدی" یەکێک لە تاوانبارانی دانانەوەی بۆمب لە پاریس دژی کۆبوونەوەی یەکێک لە لایەنە سیاسییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە "بلژیک" بەڕێوە دەچێت.

"ئەسەدی" یەکێک لە کارمەندانی پلەباڵای باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە "ئۆتریش" بووە. ئەو کارمەندەی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە کاتی سەفەر بۆ "پاریس" بۆمبێکی بەهێزی پێ بووە کە لەگەڵ دوو کەسی دیکەی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کران.

لە پلانی ئەو هێرشە تێرۆریستییەدا دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "ئەمیر سەعدوونی و نەسیمە نێعمانی" دەستیان هەبووە.

"ئەسەدی" دیپلۆمات تێرۆریستی ئێران هەڕەشەی کردبوو، لە ئەگەری بە تاوانبار ناسینیدا گرووپی دیکەی نەناسراو عەمەلیاتی تۆڵەکارانە ئەنجام دەدەن.

یەکێک لە وتەبێژانی دادستانیی بلژیک سەبارەت بە قسەکانی ئەو دیپلۆماتە ئێرانییە وتبووی: "ئاوا هەڕەشەیەک ئەگەری هەیە کە ڕوو بدات، بەڵام ئێمە بەردەوام ڕێوشوێنی پێویستی ئەمنییەتی دەگرینە بەر".