دەزگای هەواڵگریی دانمارک لە سیخوڕییەکانی ڕووسیە، چین و ئێران لە دانمارک نیگەرانیی پیشان دا.
چالاکیی ئەو وڵاتانە لە دانمارک ڕەخنەکردن، دروستکردنی ترس، دەستپێڕاگەیشتنی نایاسایی بە داتا، زانیاری وهەوڵدان بۆ تێرۆر بووە.
دەوڵەتی ئاڵمان ڕایگەیاندووە وڵاتانی چین، ڕووسیە و ئێران لە گرینگترینی ئەو وڵاتانەن کە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمنییەتی دانمارک.
دەزگا هەواڵگرییەکانی چین، ڕووسیە و ئێران هەوڵ دەدەن کە لە ڕێگای پەیوەندیی دروستکردن بە خوێندکاران، لێکۆڵەران و کۆمپانیاکانی دانمارک، دەستیان بە زانیاری، داتا و توێژینەوەی لێکۆڵەرانی دانمارکی بگات.