کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانوستانەکانی نێوان ئامریکا و ئێران لەگەڵ بەربەست بەرەوڕوو بووەتەوە

11:36 - 22 بانەمەڕ 2721

بەپێی زانیارییەکانی یەکێک لە میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، دانیشتنەکانی سەبارەت بە بەرجام، لە شاری"ڤییەن" پێتەختی وڵاتی ئۆتریش، لەگەڵ بەربەست بەروڕوو بووەتەوە.

هۆکاری ئەو بەربەستە، هەڵنەگرتنی ٥٠٠ گەمارۆ ل لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە دژی چەند کەسایەتیی حەقیقی و حقوقیی ڕێژیمی ئێران، کە پێشتر " دانڵد ترامپ" پەسندی کردبوو.

"دانڵد ترامپ" سەرکۆماری پێشووی ئامریکا، لە چوارچێوەی سیاسەتی "گوشاری لانی زۆر" دژی چەکی ناوکی، گەمارۆی خستە سەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

لە ڕەوتی هاتنەسەرکاری "جۆ بایدن" سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ئۆگریی خۆی بۆ گەڕانەوەی بەرجام پیشان دا، بە داوی ئەو بڕیارەدا "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، مەرجی گەڕانەوەی بۆ بەرجام، هەڵگرتنی گشت گەمارۆکان دیاری کرد.