کوردستان میدیا: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 8 وڵاتی گه‌وره‌ی پیشه‌یی جیهان، له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریه، به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران و کوره‌ی باکوور ده‌ستی پێ‌کرد.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گرووپی 8 وڵاتی پیشه‌یی گه‌وره‌ی جیهان، رێکه‌وتی 23ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریه، به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران و کوره‌ی باکوور له واشینگتۆن دانیشتنیان پێکهێنا. ئه‌و دانیشتنه ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی 24ی خاکه‌لیوه‌ی 1391ی هه‌تاوی به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک کۆتایی پێ دێت.
هیلاری کلینتۆن وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، گرووپی 8ی به که‌ش و دۆخێکی له‌بار بۆ هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کان وه‌سف کرد و گوتیشی که هاوکێشه و پێوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌کان هه‌ڕه‌شه له ته‌ناهیی جیهان ده‌که‌ن.
گیدۆ وسترۆله، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، داوای له وڵاتانی گرووپی 8 کرد که په‌یامێکی یه‌کگرتوو و لێبڕاوانه بۆ سه‌رکۆماری رێژیمی سووریه بنێرن. هه‌روه‌ها ناوبراو داوای له رێژیمی رووسیه کردووه مه‌ودای نێوان وڵاته‌که‌ی و توندوتیژییه‌کانی رێژیمی سووریه بپارێزیت و به‌شداری له سه‌رکوته‌کانی رێژیمی سووریه له دژی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته نه‌کات.
ئالن ژووپه وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه، له‌و دانیشتنه‌دا پێشنیاری کردووه هه‌تا به هێزی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، ئاگربه‌ستی سووریه کونترۆڵ بکه‌ن.
ویلیا‌م هیگ، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، گوتی: له ئه‌گه‌ری ره‌چاو نه‌کردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه، پێویسته گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له دژی ئه‌و رێژیمه چه‌ند قات بێته‌وه.
هه‌نووکه گوشارێکی زۆر بۆ رێبه‌رانی سیاسیی رووسیه له‌مه‌ڕ گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته له‌هه‌مبه‌ر رێژیمی سووریه له ئارا دایه و هه‌ر بۆیه‌ش چه‌ندین دانیشتنی جیاجیا له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و رووسیه ده‌ستی پێکردووه.