کوردستان میدیا: دانووسان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی گوماناویی رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوکیی به بێ ئه‌نجام کۆتایی پێهات.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی و رێژیمی ئێران، له‌سه‌ر پشکنینی دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی رێژیم، به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه‌ی نیزامیی پارچین له باکووری رۆژهه‌ڵاتی شاری تاران، هیچ رێککه‌وتنێکیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
هه‌رمان ناکارتـێس، نوێنه‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی رایگه‌یاندووه، پێشنه‌که‌وتنی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئیسلامیی ئێران جێگای بێ‌هیواییه و هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی که هیچ رێکه‌وتنێک بۆ دانووسانی داهاتووی ئاژانس و رێژیم له‌و وتووێژانه‌دا دیاری نه‌کراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: ئاژانس به ئه‌نگیزه هاوکاری له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران ئه‌و وتووێژانه‌ی ئه‌نجام دا به‌ڵام لایه‌نی ئێرانی له وتووێژه‌کاندا کێشه‌کانی پێشووی دووباره هێنایه‌وە به‌ر باس و پرس‌گه‌لێکی نوێی به‌وانه که پێشتر تاوتوێ کرابوون، زیاد کرد.
یۆکیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، له گه‌ڕانه‌وه له سه‌ردانی دوو رۆژه‌ی بۆ تاران، هیواداریی خۆی له‌مه‌ڕ هاوکاریی رێژیمی ئێران و ئاژانس سه‌باره‌ت به پشکنینی دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئێران، به‌تایبه‌ت دامه‌زراوی نیزامیی پارچین ده‌ربڕی بوو.
بێ‌ئه‌نجام بوونی دانووسانی رێژیمی ئێران و ئاژانس، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانیشتنی داهاتووی ئه‌و رێژیمه له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزی جیهاندا داده‌نێت که بڕیاره له رێکه‌وتی ٢٩ و ٣٠ی جۆزه‌ردان له موسکۆ به‌ڕێوه بچێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران