کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانی بەرتیل لەلایەن ڕێژیمی ئێران ئازاد کرا

12:37 - 24 بانەمەڕ 2721

ئاخوند "لوتفوڵڵا سافیی گوڵپایگانی" کە یەکێک لە ئاخوندکانی "مەرجەعی تەقلید"ه لە وتووێژێکدا بە فەرمی باسی لەوە کردووە کە خەڵک لە ئیدارە و ناوەندەکانی ڕێژیم دەتوانن بەرتیل بدەن.

ئەو ئاخوندەی ڕێژیم لە وڵامی پرسیارێکدا وتوویەتی: "ئەگەر گەیشتن بە ماف بە پارە چارەسەر دەبێت، بەرتیل ئازادە و کێشە نییە".

لە یاسای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بەرتیل وەرگرتن حەرام کراوە بەڵام ئێستا ئاخوندەکانی ڕێژیم خۆیان بەرتیلیان ئازاد کرد.

تاوانی بەرتیل جگە لەوەیکە  لە ئاینی ئیسلامدا قەدەغە کراوە، هەروەها لەڕووی مرۆڤایەتیشەوە بە کارێکی ناپەسەند و نائەخلاقیی دادەنرێت.

بەرتیلدان لە بواری ئابووری و سیستمی ئیدارییەوە گەندەڵی بەدوای خۆیدا دەێنێت و دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی دەسەڵات.