کوردستان میدیا: ئەنجومەنی ئاسایش وێڕای ئاماژە بە هێرشەکانی داعش بۆسەر کوردە ئیزییەکانی شنگال رایگەیاندووە، ئەم هێرشانە تاوانی دژی مرۆیی لێ کەوتووەتەوە و ئەنجامدەرانی دەبێ وەڵامدەر بن.
ئاسۆشەیتێد پرێس، ئەو دانیشتنە بە پەلەیەی رۆژی پێنجشەممە لەسەر داخوازیی فەڕانسە و پاش هێرشی گرووپی رادیکاڵی ناسراو بە \'\'دەوڵەتی ئیسلامیی\'\' لە ناوچەکانی باکوور عێراق و سەرکوتی کوردە ئیزییەکان بەڕێوە بردووە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها رایگەیاندووە: دەستڕاگەیشتن بەو ناوچانە کە شەڕ لە نێوان گرووپی تیرۆریستیی داعش و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئارا دایە، نالوێ.
لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها رایگەیاندووە: پاش هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش بۆسەر شاری کوردنشینی شنگال، سەدان هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و بریندار بوون.
لەم پێوەندییەدا وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: توندئاژویی تیرۆریستانی ئیسلامگەرا لە باکووری عێراق دەرخەری ئەوەیە کە ئەو گرووپە هیچ بایەخێک بۆ مافی مرۆڤ دانانێت.