کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتوانی سیلوانا و سۆمای برادۆست دژی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:39 - 27 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: نەبوونی سیستمی هاتووچۆی گشتی لە سیلوانا و سۆمای برادۆست، بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو ناوچەیە و بنکە و ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمیش ئەو کێشەیە چارەسەر ناکەن.

بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، ناوچەی سیلوانا و سۆمای برادۆست لە ورمێ، هەتا ئێستا لە بواری سیستمی هاتووچۆدا هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە، تەنانەت لەو کاتەوە کە قاچاخی گازۆئیل ناکرێت، کێشەی هاتووچۆ دژاورتریش بووە.

لە لایەکی دیکەوە مینی‌بووسەکان کە پێشتر ئەرکی گواستنەوە و هاتووچۆیان لە ئەستۆ بووە، ئێستا ژمارەیان کەمتر بووەتەوە.

هاووڵاتییانی سیلوانا و سۆمای برادۆست ڕایانگەیاندووە، شۆرا، دێهیار و بەرپرسانی دیکە تواناییی چارەسەریی ئەو کێشەیانە نییە.

 هاوکات هاووڵاتییان ڕایانگەیاندووە، کاربەدەستەکان تەنیا باس لەوە دەکەن کە کێشەکان چارەسەر دەکەن، دەنا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشانە هەڵناگرن.