کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتوانی شاری ئەیوانی غەرب دژی شارەداری ناڕەزایەتییان دەربڕی

19:00 - 9 خەرمانان 2720

هاووڵاتییانی شاری "ئەیوانی غەرب"سەر بە پارێزگای ئیلام، باسیان لەوە کردووە کەسانی هەلپەرست بە سازکردنی خانووبەرەی نایاسایی ڕێگەی هاتووچۆی هاووڵاتیانیان ئەستەم کردووە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن جادەی بەناو "تاڵەقانی" لەلایەن شارەدارییەوە بۆ شەقام دیاری کراوە بەڵام شارەدار ئیزنی سازکردنی خانووبەرەی لەو شوێنە بە خەڵک داوە.

شارەداریی ئەو شارە، بە بێ گوێدان بەوەیکە ئەو جادەیە بۆ شەقام دانراوە ئیزنی سازکردنی خانووبەرەی بە خەڵک داوە.

ئەم کارەی کاربەدەستانی شارەداری ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە  و داوایان لە شارەداریی ئەو شارە کردووە وڵامی داواکارییەکانی خەڵک بداتەوە.