کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتوانی گوندی "دەوڵەت ئاوا" لە ڕوانسەر ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:04 - 16 رەشەمه 2719

هاووڵاتییانی گوندی "دەوڵەت ئاوا" سەر بە شاری ڕوانسەر به‌هۆی شکانی بۆڕی ئاو ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاندووە کە ماوەی یەک مانگ بەسەر شکانی ئەم بۆڕیە ئاوه تێپەڕ دەبێت، بەڵام چاکیان نەکردووەتەوە.

دانیشتووانی گوندی "دەوڵەت ئاوا"ی ڕوانسەر ڕایانگەیاندووە، نیوەی گوندی دەوڵەت ئاوا بەهۆی ئەوەیکە ماوەی یەک مانگە بۆڕی ئاوی خواردنەوەی شکاوە نەخۆش بوونە.

دانیشتووانی ئەو گوندە باسیان لەوەش کردوە، کاربەدەستانی ڕێژیم لە ئیدارەی ئاو و تۆڕی تەندروستیی ڕوانسەر ئاگاداری کێشەکەن بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە نادەن.

بە وتەی هاووڵاتییان، سەگ و پشیلە دەچنە نێو ئاوەکە، ئەوەش بووەتە هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە کە هەتا ئێستا هیچ کەس وڵامدەری ئەو کێشەیە نییە.

کێشەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکانی سەر به ڕوانسەر بڕیار بووە بە بڕیاری فەرمانداری چارەسەر بکرێت، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کێشەیەک لەو پێوەندییەدا چارەسەر نەکراوە.