کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتووانی شارۆچکەی "حوسێن ئاوا" لەهەمبەر خراپیی دۆخی ڕێگاوبانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی

10:57 - 28 بەفرانبار 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شارۆچکەی "حوسێن ئاوا" هەڵکەوتوو لەنێوان سنە ـ دیواندەرە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر خراپیی دۆخی ڕێگای "حوسێن ئاوا" ئەو جادەیەیان داخستووە و ناهێڵن هیچ ماشێنێک بە ڕێگایەدا هاتوچۆ بکات.

ماوەیەک لەمەوپێش بەهۆی وەرگەڕان و تەقینەوەی تانکرێکی هەڵگری سووتەمەنیی مازووت لە حوسێن‌ئاوا، نزیک بە ٣٠ خانووبەرەی هاووڵاتییان تووشی ئاگرکەوتنەوە ببوو.

بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەو کات بەڵێنییان دابوو کە کێشەی ئەو جادەیە چارەسەر بکەن بەڵام وەک ڕەوتی هەمیشەیی دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لەو ڕووداوە هیچ هەوڵێکیان بۆ دروستکردنی ئەو جادەیە نەداوە.