بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەی نیزام پزشکیی پارێزگای "سیستان و بەلووچستان''، دانیشتووانی ناوچەی "سراوان" لەبەر کەمتەرەخەمیی پزشکی دەڕۆنە وڵاتی پاکستان .
شاری "سراوان" کە حەشیمەتەکەی دەگاتە زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەس ٦٠ دوکتوریان هەیە.
هەروەها شارەکانی "کۆنارەک، سیب و سەواران، مێهرستان و سەرباز" لەگەڵ کەمیی پزشک بەرەڕوون هەر بۆیە خەڵک بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکانیان دەڕۆنە وڵاتی پاکستان.
"ئیرەج حەریرچی" جێگری وەزیری تەندروستی وتوویەتی، ڕێژەی دوکتورە گشتییەکان، پسپۆڕ و دەرمانساز لە ئێراندا ١.٦ بۆ هەزار کەسە کە دەبێ ئامارە ٢.٥ کەس بێت.
بەپێی ئەو ئامارە ئێران لە نێوان ٢٤ وڵاتی جیهان و لە دوای وڵاتانی تورکیە، عەرەبستان و لوبنان پلەی هەژدەیەمی هەیە.
"کازم درازهی" چالاکی کۆمەڵایەتی باسی لەوە کردووە کە ئەو بەهۆی کەمیی تێچووی پزشکی هاووڵاتییان ڕوو لە وڵاتی پاکستان دەکەن.