کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتووانی گوندی شارەزووری مەهاباد ناڕەزایەتییان دەربڕی

11:03 - 8 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: به هۆی ئەوەیکە ئیدارەی کارەبا لە گوندی شارەزوور سیمی کارەبای لە ئاستێکی زۆر نزمدا ڕاکێشاوە، خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گوندی شارەزوور سەر بە شاری مەهاباد، ئیدارەی کارەبای ئەو شارە بەهۆی ئەوەیکە سیمی کارەبایان لە ئاستێکی نزمدا لە سەربانی ماڵەکاندا ڕاکێشاوە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوه.

هاووڵاتییانی ئەو گوندە باسیان لەوە کردووە کە ئەو سیمی کارەبایە مەترسیی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە و ئەگەری هەیە ڕووداوی دڵتەزێنی لێ بکەوێتەوە.

ڕاکێشانی سیمی کارەبا لەو گوندەدا ستانداردەکەی لەبەرچاو نەگیراوە و ئەوەش مەترسییەکە بۆ سەر گیانی دانیشتووانی ئەو گوندە.

ناڕەزایەتیی دانیشتووانی گوندی شارەزوور بە ئیدارەی کارەبا، هەتا ئێستا بێ وڵام ماوەتەوە.

گوندی شارەزوور لە بەخشی خەلیفان سەر بە شاری مەهاباد هەڵکەتووە.