کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتووانی گوندی "غەیزانیە" بەهۆی نەبوونی گاز بە دار چێشت لێ دەنێن

10:28 - 18 بەفرانبار 2720

بەهۆی ئەوەیکە دانیشتووانی گوندی "غەیزانیە" لە پارێزگای ئەحواز گازیان نییە ناچارن دار کۆ بکەنەوە و لەسەر کوچکەئاگر چێشت لێ بنێن.

دانیشتوانی دوو گوندی "غەیزانیە و سوودان" بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ باسیان لە نەبوونی گاز کردووە کە ناچارن لە وەرزی سارد و سەرمادا بە دار ئاو گەرم بکەن و چێشت لێ بنێن.

دانیشتووانی ئەو دوو گوندە باسیان لەوە کردووە چەندین جار بەدواداچوونی ئەو کێشەیان کردووە بەڵام هیچ کاربەدەستێکی ڕێژیم وڵامی پێ نەداونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە نرخی کەپسوولی گاز گەیشتووەتە ٣٥ هەزار تمەن. خەڵک بە مەبەستی ناڕەزایەتی کەپسولەکانی گازیان لەبەردەم ماڵی دێهیاری کۆ کردووەتەوە.

بەخشی "غەیزانیە" ٧٠٠ چاڵی نەوتی لێیە. ٨١ گوند و نزیک بە ٢٥ هەزار کەسە حەشیمەتی هەیە.