کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتووانی گوندی "گۆگجه" دژی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی

11:23 - 2 سەرماوەز 2720

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" دانیشتووانی گوندی "گۆگجه" سەر بە مەریوان بەهۆی ئەوەیکە پایگایەکی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لەو گوندە، زبڵ و خاشاکەکان لە مەزراکانی ئەو گوندە فڕێ دەدات، ناڕەزایەتییان دەربڕیوه.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی جیگیر لەو پایگایەدا زبڵی ئەو پایگایە لە زەوی و زارەکاندا و هەروەها ڕێگاوبانی خەڵكدا فڕێ دەدەن. خەڵکی ئەو گوندە بەنیسبەت فڕێدانی ئەو زبڵانە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

سپای تێرۆریستی پاسداران ٦ موڵگەی لە شاخەکانی ئەو گوندەدا دامەزراندووە.

هەندێک لە خەڵکی ئاوایی گۆگجە ڕایانگەیاندووە، ئەگەر سپای تێرۆریستی پاسداران لەو جۆرە گوشار و ئازارانە بەردەوام بێت، ناچارین ماڵ و حاڵمان بەجێ بهێڵین و ڕوو بکەینە شارەکان.