کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داهاتووی ئێران به‌هۆی کۆرۆناوە قەیراناویتر دەبێت

12:41 - 29 رەشەمه 2719

بڵاوبوونەوی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان دەرخەری ئەوەیە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆرۆنا لە ئێران زیاتر بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردووەتەوە هاتووە کە ١ هەزار و ١٩٢ کەس لەو ڕۆژەدا تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە. سەرجەم ١٧ هەزار و ٣٦١ کەس تووشبوو بە کۆرۆنا هەیە. ١ هەزار و ١٣٥ گیانیان لەدەست داوە و سەرجەم ٥ هەزار و ٧١٠ کەسیش چاک بوونەتەوە.

بۆ ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە ڕێژیمی ئێران تێی کەوتووە پێشبینی دەکرێت کە هەتا کۆتایی مانگی بانەمەڕ ئەگەر ڕێژیمی ئێران هەوڵێکی جیددی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەگرێتە بەر، ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا دەبن.

ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی باسی لەوە کرد، ئەو ئامارانەی کە ئێران بڵاوی دەکاتەوە تەنیا یەک لەسەر پێنجی ئامارەکانە.

 ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا سنووری قەیرانی تێپەڕاندووه، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم باس لە دۆخێکی ئاسایی دەکەن.

سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاندووە، شتێکمان بە ناوی دابڕگە نییە.

لەو قەیرانەدا کاربەدەستانی ڕێژیم باس لەوە دەکەن، بەهۆی گەمارۆوە ئابوورییەکانە کە ناتوانن پێش بە نەخۆشیی کۆرۆنا بگرن.  ئەو ئیدعایەی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ دژکردەوەی توندی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ناوچەکە بەرەڕوو بووەوە.